رووحانى تووشى ئيحراجييه‌كى گه‌وره كرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئێران, حه‌سه‌ن رووحانى تووشى هه‌ڵوێستێكى ناخۆش بوو، بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌ته‌ش په‌ناى برده به‌ر سڕينه‌وه‌ى ئه‌رشيفى خۆى له سايته ره‌سمييه‌كه‌يدا.
له مونازه‌ره‌يه‌كى ته‌له‌ڤزيۆنيدا, كه رووحانى له‌گه‌ڵ كانديدى سه‌رۆكايه‌تى ئێران محه‌ممه‌د باقر قاڵيباف ئه‌نجاميدا, ئه‌مه‌ى دواييان به‌ڵگه‌يه‌كى له سايتى ره‌سمى رووحانى ده‌رهێنابوو, تێيدا له 29ى ئايارى 2013دا رووحانى وتبووى، چوار مليۆن ده‌رفه‌تى كار فه‌راهه‌م ده‌كه‌م.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كه, رووحانى به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دابوو, وڵاته‌كه‌يان پێشوازى له 10 مليۆن گه‌شتيارى بيانى بكات و له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌رفه‌تى كار بۆ چوار مليۆن كه‌س بدۆزێته‌وه و داهاتى ئێران به بڕى 13.3 مليار دۆلار زياد بكات.
له حوزه‌يرانى 2013 واته مانگێك دواى وته‌كانى رووحانى, ئاژانسى ره‌سمى ئێرنا بڵاويكردبوويه‌وه, كه ئێران پێشوازى له نزيكه‌ى 20 مليۆن گه‌شتيارى بيانى كردووه.
به گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى ئه‌وساى رووحانى بووبێت ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران 8 مليۆن ده‌رفه‌تى ئيش په‌يدا بكه‌ن, چونكه ژماره‌ى گه‌شتياران بووه‌ته دوو هێنده.
رووحانى سه‌ره‌تا ره‌تيده‌كرده‌وه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه راست بێت.
به گوێره‌ى راپرسييه‌كان, رووحانى نه‌يتوانيوه وه‌كو پێويست وه‌ڵامى قاڵيبافى كانديدى پارێزگاران بداته‌وه.
به گوێره‌ى دوايين زانيارى, رووحانى بۆ شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان سه‌رجه‌م ئه‌رشيفى كاروچالاكى و لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانى له رابردوودا سڕيوه‌ته‌وه.