ئاماده‌كاری بۆ چوارشەممە سوورە 7 کوژرا و 4 برینداری لێکەوتەوە

kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

تەقینەوەی تەقەمەنییە دەستکردنەکانی چوارشەممە سوورەی ئێران لە شاری ئەردەبێل 7 کوژرا و و 4 برینداری لێکەوتەوە.

شەوی رابردوو 4 رۆژ بەر لە جەژنی چوارشەممە سوورە، کۆگایەکی ژێرزەمینیی تەقەمەنی لە گەڕەکی "ئارازعەلی" شەهریاری ئەردەبێڵ تەقییەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش پۆلیس و دامەزراوە مەدەنییەکان داوا دەکەن هاووڵاتیان بێ تەقەمەنی دەستکرد بەشداری جەژنی چوارشەممە سوورە بکەن.

ئەمە نە ئاکامی تەقینەوەی مینی چینراوە و نە هێرشی خۆکووژیی تیرۆریستان. پاشماوەی تەقینەوەی ئەو تەقەمنییە دەستکردانەیە لەم ماڵەدا بە مەبەستی کەڵکوورگرتنیان لە جەژنەی چوارشەممەسوورە کۆ کرابوونەوە.

بەرپرسانی پۆلیس و نەخۆشخانەی ئەردەبێڵ رایانگەیاندووە، مادە تەقەمەنییەکان لە ژێرزەمینی ئەم  ماڵەدا تەقیونەتەوە و بە هۆیەوە 6 کەس کوژراون و 4 کەسیش بریندار. یەکێک لە بریندارەکانیش لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئاخرین چوارشەممەی ساڵ دکرێتە جەژن و وەک نەریتێک ئاگر دەکرێتەوە و بەشدارانی بۆنەکە بەسەر ئاگرکەدا بازدەدەن و دەڵێن زەردیی من بۆ تۆ و سووریی تۆ بۆمن.

لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی کەڵک وەرگرتن لە تەقەمەنیی دەستکردنی ناستاندارد، ئەم جەژنە زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە شایی و شینی  بەشێکی بەرچاوی بەشدارانی تێکەڵ کردووە.