کۆشکی سپی: جووڵە سەربازییەکانی ئێران قهبووڵ ناکەين
K24 - ههولێر:
گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگهیاند، جووڵە سەربازییەکانی بەلەمەکانی ئێران لە گەرووی هورمز زیادیکردووە و ئەوان چیتر ئەو هەڵسوکەوتەی هێزەکانی ئێران قهبووڵ ناکەن.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە شۆن سپایسەر, گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند, سەرۆککۆماری ئەمریکا دووپاتیکردووهتەوە, چیتر ناتوانن جووڵە سەربازییەکانی بهلهمه شەڕکەرەکانی ئێران لە گەرووی هورمز قهبووڵ بکەن.
بەرپرسانی پنتاگۆنيش دهڵێن: "لەچەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک بەلەمی شەڕکەری ئێران لەکەشتییەکانی ئەمریکا لە گەرووی هۆرموز نزیک بوونەتەوە".
ماڵپەری فەرمی کۆشکی سپی لەسەر زاری سپایسەر, ئاماژەی بەوە داوە, ئەوان ئاگاداری هەموو جووڵەکانی هێزەکانی ئێرانن لە ئاوەکانی گەرووی هورمز و لەمەودوا لێیان قبووڵ ناکرێت.