له گه‌رووى هورمز يه‌ختى پاسداران ئاراسته‌ى كه‌شتييه‌كى ئه‌مريكا ده‌گۆڕن
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى ئه‌مريكايى رايگه‌ياند، دوێنێ دووشه‌ممه 6ى مارس/ ئازار، ژماره‌يه‌ك يه‌ختى سه‌ر به سوپاى پاسداران چوارده‌ورى كه‌شتييه‌كى سه‌ر به هێزى ده‌ريايى ئه‌مريكايان له گه‌رووى هورمز گرتووه و ناچاريان كردووه رێڕه‌وى خۆى بگۆڕێت.
ئه‌و به‌رپرسه كه ره‌تيكردووه‌ته‌وه ناوى ئاشكرا بكرێت، راشيگه‌ياندووه، يه‌خته‌كانى سوپاى پاسداران ته‌نيا 600 يارد له كه‌شتييه ئه‌مريكاييه‌كه‌وه دووربوون.
روونيشيكرده‌وه، كه‌شتييه‌كه‌ى ئه‌مريكا 3 كه‌شتى ديكه‌ى بريتانى ياوه‌رى بوونه و سه‌ره‌نجام ناچار كراوون ئاراسته‌يان بگۆڕن.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مريكاييه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له رێى بێته‌له‌وه هه‌وڵيانداوه په‌يوه‌ندى به ئێرانييه‌كانه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵاميان پێ نه‌گه‌يشتووه.
گوتيشى: نزيككه‌وتنه‌وه‌ى يه‌خته ئێرانييه‌كان جێى مه‌ترسييه.