"پێستی كاڵه‌ك نه‌خرێته ژێر پێتان"
K24 – هه‌ولێر
موحسین ره‌زایی ئه‌مینداری كۆمه‌ڵه‌ی دیاریكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام به بیرهێنانه‌وه‌ی سه‌رده‌می جۆرج بوش هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات.
ره‌زایی له‌م باره‌وه نووسیوه: "ئاغای ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به خستنه‌ڕووی پلانێك بۆ دووباره تۆمه‌تباركردنی ئێران، داوای كرده‌وه‌ی سه‌ربازی بۆ راگرتنی چالاكییه‌كانی وڵاته‌كه‌مانی كردووه".
یه‌كه‌م فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت "له وه‌ڵامی ئه‌و سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا پێویسته بگوترێت چالاكییه‌كانی ئێران له كه‌نداوی فارس و ناوچه بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتییه و ئیوه ده‌بێ پێشی به ده‌ستێوه‌ردانه ناڕه‌واكانی هاوپه‌یمانانی خۆتان له ناوچه بگرن و پێشی به خه‌ڵك كوشتن له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بگرن".
جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێل هه‌فته‌ی رابردوو به كۆنگرێسی ئه‌مریكای راگه‌یاند ئێران رۆڵی ناسه‌قامگیركردنی خۆی له رۆژهه‌ڵانی ناوه‌ڕاست زیاتر كردووه و پێویسته به شێوازی جۆراوجۆر به‌ره‌نگاری ببینه‌وه، له‌وانه كرده‌وه‌ی گونجاوی سه‌ربازی.
ره‌زایی له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا نووسیوه "ئاگاداری خۆتان بن پێستی كاڵه‌ك نه‌خرێته ژێر پێتان و ئه‌زموونی بوش بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕیش له بیرتان نه‌چێته‌وه. ئه‌وه بزانن ئێران، عێراق یان ئه‌فغانستان نییه و هه‌ر جۆره سه‌ركێشییه‌ك په‌شیمانیتان لێده‌كه‌وێته‌وه".