ئێران ئابڵۆقە دەخاتە سەر 15 كۆمپانیای ئەمریكا
K24 – هه‌ولێر
دوو رۆژ پاش سزادانی 30 كه‌س و كۆمپانیا بە ھۆی پەیوەندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی موشكی و سوپای پاسدارانی ئێران، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، تاران له كرده‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا ئابڵۆقه ده‌خاته سه‌ر 15 كۆمپانیای ئه‌مریكی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئابڵۆقه‌یان خستووه‌ته سه‌ر 14 كۆمپانیای دروستكردنی چه‌ك و كۆمپانیایه‌كی بیناسازی ئه‌مریكا.
هۆكاری ئه‌م ئابڵۆقه‌یه‌شی بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه ئێران نه‌ك په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و بازرگانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه، به‌ڵكو بوونی ئیسرائیل به فه‌رمی ناناسێت و دانی پێدا نانێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها ئابڵۆقه‌كانی ئه‌مریكا دژی به‌رنامه مووشه‌كییه‌كانی تاران بێ بیانوو و پێشێلكردنی مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی و پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌زانێت.
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به "كرده‌وه‌ی هاوشێوه" ده‌كات به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگه یاساییه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیا كه په‌یوه‌ندییان به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران هه‌یه.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاتووه "15 كۆمپانیای ئه‌مریكی به‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و مافی مرۆڤدۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ونه به‌ر ئابڵۆقه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران".
ده‌شڵێت "هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئه‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه قه‌ده‌غه‌یه و له‌و شوێنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر داراییه‌كانیان ده‌گرێت و ڤیزا به‌و كه‌سانه‌شی نادات كه به‌رپرسیارێتیان له‌و كۆمپانیانه هه‌یه، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا هه‌یه.
سه‌پاندنی سزای ئێرانی به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئێران، كه به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشەكە بالستییەكانی ئێران سزا ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه كه په‌یوه‌ندییان به‌و به‌رنامه‌یه و سوپای پاسدارانی ئێران هه‌یه.