ئێران تاران بە دەریای ناوەڕاست ده‌بەستێتەوە

بە كوردستاندا تێدەپەرێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆككۆماری ئێران لەپارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان رایگەیاند كە  دەیانھەوێ لەرێگەی ھێلێكی شەمەندەفەر تاران بە دەریای ناوەراست ببەستنەوە، ئەو ھێلەش بە رۆژھەڵات و باشوورو رۆژئاوای كوردستاندا تێدەپەرێت، پێشتریش رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی ئاشكرایكردبوو كە ئێران دەیھەوێ لەرێگەی ھەندێك ھاوپەیمانی بەرەو دەریای ناوەڕاست بروات.