خامه‌نه‌ئى ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تى رووحانى ده‌گرێت

حكومەت نەیتوانیوە ئاوڕ لە گوزەرانی خەڵك بداتەوە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌لى خامه‌نه‌ئى لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا رایگەیاند، حكومەت نەیتوانیوە ئاوڕ لە گوزەرانی خەڵك بداتەوە و لەو بوارەدا سەركەوتوو نەبووە.

ھاوكات سەرۆك كۆماری ئێرانیش لە پەیامی نەورۆزی خۆیدا رايگه‌ياند، ئەوەی لە یەك ساڵدا ئەوان كردوویانە لە 25 ساڵی رابردوودا نەكراوە.