رۆحانی جارێكی دیكه‌ كاندید ده‌كرێته‌وه‌

تەمەنی ریفۆرمخوازانى ئێران کۆتاییهات
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی باڵای سیاسەتدانانی ریفۆرمخوازانی ئێران، لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیاندا، بە کۆی دەنگ، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێستای ئێرانیان وەک پاڵێوراوی ریفۆرمخوازان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە دەستنیشانکرد.

چوار ساڵ لەمەوبەر تەنیا پاڵێوراوی ریفۆرمخوازان کە توانیبووی لە بەربەستی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور دەرباز بێت، بە قازانجی حەسەن رۆحانی پاشەکشەی لە هەڵبژاردنەکان کرد. رۆحانی خۆ چەندین جار رایگەیاندبوو کە ریفۆرمخواز نییە و لە ریزی میانەڕەوەکاندایە.

لە پاش چوار ساڵ و لە کاتێکدا کە هێشتا تەنانەت وادەی ناونووسینی پاڵێوراوانی سەرۆک کۆماریش نەگەیشتووە، ریفۆرمخوازان بە بێ بیر کردنەوە لە کاندیدایەکی ریفۆرمخواز، جارێکی دیکە پشتیوانییان لە حەسەن رۆحانی کردووە.

ئەمەش بە رای ژمارەیەک لە چاودێران بە مانای کۆتاییهاتنی تەمەنی ریفۆرمخوازان و هیوا بە ریفۆرم لە ناو حکوومەتی ئێراندایە.