سعودیه مەرجەكانی ئێرانی بۆ حەجی ئەمساڵ جێبەجێ نەكردووە
K24 – ههولێر:
یاریدەدەری ليژنەی كلتوری پەرلەمانی ئێران رايگهياند، سعودیه ھیچ یەك لە مەرجەكانی ئێرانی بۆ رەوانەكردنی ھاووڵاتیانی ئێرانی بۆ حەج جێبەجێ نەكردووە.
گوتيشى: تا ئێستا گفتوگۆكانی لایەنی سعودی و ئێرانی بەردەوامن.
بەرپرسانی ئێران دەڵێن ئەگەر مەرجەكانیان جێبەجێ نەكرێت، ئەمساڵیش كەس رەوانەی حەج ناكەن.