ھۆشداری لە كەمبوونی ژمارهى دانیشتووانی ئێران دهدرێت
K24 – ههولێر:
ناوەندی ئاماری ئێران لە دوا راپۆرتیدا ھۆشداری لە كەمبوونی رێژەی دانیشتووانی ئێران دا و رايگهياند، ھەتا پێنج ساڵی دیكە رێژەی بەرزبوونی دانیشتووانی ئێران دەگاتە سفر، ئەوەش قەیرانێكی جدی ئابووری و مرۆيی لە ئێران دروست دەكات، ماوەی سێ ساڵە لە ئێران كار بۆ بەرزكردنی رێژەی دانیشتووان دەكرێت، بەڵام بەگوتەی خۆیان تا ئێستا ھەوڵەكانیان سەركەوتوو نەبووە.