رووحانى: ئێمه دژى چوونى سوپاى توركياين بۆ ناو خاكى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆک کۆماری ئێران حه‌سه‌ن رووحانى لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئابووری ئێکۆ لە پاکستان، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان کۆبووەوه.
حه‌سه‌ن رووحانى دواى كۆبوونه‌وه‌كه رايگه‌ياند، جارێکیدیکە روونيده‌كه‌ينه‌وه، ئێمه دژى ناردنى سوپاى توركياين بۆ ناو خاكى سووريا.
گوتيشی: ئێران دژی پێشێلکردنی خاکی سووریایە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی چەندينجار رایانگەیاندووە، هێزەکانی ئەوان لەسەر داوای بەشار ئەسەد لە سووریا‌ن.