ئێران.. 11 ملیۆن کەس لە ژێر هێڵی هەژاری دەژین

رێژه‌كه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

K24 - هه‌ولێر:

بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگەیاند،  له‌و وڵاته‌ زیاتر لە یازدە ملیۆن کەس لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

پەرویز فەتاح، سەرۆکی کۆمیتەی هاریکاری ئیمام خومەینی، کە رێکخراوێکی خێرخوازی سەر بە حکوومەتی ئێرانە، لە لیدوانێکدا بۆ ئاژانسی میهر رایگەیاندووە، ئەگەر داهاتی 812 هەزار تمەن بە هێڵی هەژاری دابنێین ئەوا لە ئێران، 11 ملیۆن کەس داهاتیان لەوە کەمترە و لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

هێڵی هەژاری بە کەمترین داهاتێك دەگوترێ کە لە وڵاتێکدا کەسەکان پێویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی پێ دابین بکەن و کەسانێك کە لە ژێر هێلی هەژاریدا بن، ئەوا توانای دابینکردنی ئەو پێداویستییانەیان نابێت.