ئێران و توركيا يه‌كدى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن

سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆماری ئیسلامیی ئیرانیان بە دەستوەردان لە كاروبارى وڵاتانی ناوچەکە تۆمەتبار کرد
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

لە دوو هەفتەی رابردوودا سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا، کۆماری ئیسلامیی ئیرانیان بە دەستوەردان لە كاروبارى وڵاتانی ناوچەکە تۆمەتبار کرد, لە بەرامبەریشدا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرله‌مانی ئێران لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان 24 رايگەیاند، تورکیا رۆڵی سەرەکی لە دروستبوونی قەیرانی سوریادا هەبووە و هەر بۆیە دەیەوێت تاوانەکە لە ئەستۆی خۆی داماڵێ و خەڵکی دیکەی پێ تۆمەتبار بکات.