ئێران.. كۆنفرانسی ستانداردی راپۆرتی دارایی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت

بانک و سەرمایەگوزارە بیانییەکان بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران هان بدات.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابووری و داراییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆنفرانسی ستانداردەکانی راپۆرتی دارایی نێودەوڵەتی ناسراو بە ئای ئێف ئاڕ ئێس، لە تاران بەڕێوە چوو.

ئێران هیوادارە بە رێکخستنەوەی ستانداردە داراییەکان و چارەسەری کێشە ئابوورییەکانی، بانک و سەرمایەگوزارە بیانییەکان بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران هان بدات.