كریستیانۆ بۆ جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا دووخرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ به‌شداریی یاریی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ناكات كه بڕیاره مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ به‌هۆی یاوه‌ری نه‌كردنی شاندنی یانه‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌مێریكا، له لایه‌ن زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریده‌وه بۆ یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا دوور خرایه‌وه كه بڕیاره رۆژی 8ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی لویسی دووه‌م له پایته‌ختی مه‌كدۆنیا له نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ تا 29ـی ئه‌م مانگه له پشووی هاوینه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و نزیكه‌ی 10 رۆژ پێش ده‌ستپێكی یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام زیزۆ ئاماده نییه به‌شداریی به كریستیانۆ بكات.
پێگه‌ی ماركا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، وه‌رزی نوێی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له 13ـی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، كاتێك یانه‌كه‌ی له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له كامپ نوو یاری ده‌كات.
كریستیانۆ ئه‌م هاوینه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به‌شداریی له جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017ـی رووسیا كرد، به‌وهۆیه‌وه نه‌یتوانی یاوه‌ری یانه‌كه‌ی بكات كه ئێستا ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ وه‌رزی نوێ له وڵاتی ئه‌مێریكا ده‌ستپێكردووه و پێش گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ ئیسپانیا به‌شداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی دۆستانه ده‌كات.