ژنی چه‌كدارێكی داعش باسی كاتی منداڵبوونی ژنان له دۆزه‌خه‌كه‌ی خه‌لافه‌تدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند ژنێكی پێشووی چه‌كدارانی داعش، به‌رده‌ومن له گێرانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له ماوه‌ی ژیانیان له ژێر سایه‌ی چه‌كدارنی داعش به‌سه‌ریان بردووه و ئه‌وانه‌یان له دۆزه‌خه‌كه‌ی داعش هه‌ڵهاتوون، دان به‌و ره‌وشه ناله‌باره‌دا ده‌نێن.
به‌شێك له‌و ژنانه‌ی چه‌كدارانی داعش، ئێستا له ناوچه‌ی عه‌ین عیسای سه‌ر به شاری ره‌ققه له سنووری سووریا و توركیادان و له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌پارێزرێن، باسی ئه‌زموونی ژیانی خۆیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش و ژیانی هاوسه‌رییان ده‌كه‌ن كه خۆیان به زیندانیكی تاریك ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌و ژنه‌ی خۆی به "خه‌دیجه" ناساندووه‌و له به‌شی دووه‌می دانپێدانانه‌كه‌یدا كه بۆ كه‌ناڵی "روسیا الیوم" گێڕاویه‌تییه‌وه، باسی چیرۆكه ئازاربه‌خشه‌كانی كاتی منداڵبوونی ژنانی داعشی كردووه‌و ده‌ڵێت "بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاودێرییه‌كی پزیشكیان هه‌بووبێت و به ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ تووشی خوێنبه‌ربوون هاتوون و به‌شێكیان به‌و هۆیه‌وه یان مردوون یان منداڵه‌كانیان له ناوچوون".
خه‌دیجه ئه‌وه‌یشی گوتووه كه "یه‌كێك له ژنه‌كان ئازارێكی زۆر تووند لێیدا، هانای برده به‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی كه له‌و شوێنه‌دا بوو و وه‌ك میوانداریی ژنان ناونرابوو، ئه‌ویش ژنێكی مه‌غریبی بوو به ناوی "ئوم سه‌لما" به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه هاوكاری ئه‌و ژنه دووگیانه بكات و ده‌ریكردووه تا خۆی به ئاسووده‌یی بخه‌ویت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "به‌یانییه‌كه‌ی مێردی ژنه‌كه هات، بینی ژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی باخچه‌كه كه‌وتووه‌و به درێژایی شه‌و تووشی خوێنبه‌ربوون بووه، كه‌چی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی هێچ شتێك رووی نه‌دابێت، به لایدا تێپه‌ڕیوه‌و جێیهێشت".
خه‌دیجه ده‌ڵێت "به‌ڵام كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی من ئه‌و سته‌م و سه‌ركوتكارییه تونده‌ی بینی له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌رحه‌ق ئه‌و ژنانه ده‌كران، كفری كرد و به منیشی گووت هه‌مان شت بكه‌م و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه پچڕاند و ده‌ستمانكرد به بیركردنه‌وه‌و پلاندانان بۆ ئه‌وه‌ی رابكه‌ین و بگه‌ڕێینه‌وه ناوچه‌كه‌ی خۆمان.