ئاسايشى كه‌ركووك: له داقووق پێنج داواكراو به تۆمه‌تى تيرۆر ده‌ستگير كران
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ڵمه‌تێكدا، هێزه‌كانى ئاسايشى كه‌ركووك، له شارۆچكه‌ى داقوق پێنج داواكراويان ده‌ستگير كرد، كه له لايه‌ن دادگاوه به گوێره‌ى حوكمه‌كانى مادده‌ى چوارى تيرۆر داواكراو بوون.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، هاتووه: به‌پێی چەند زانیارییەک و دوای چاودێریەکی ورد ئەمڕۆ ھێزەکانمان لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە شاروچکەی (داقوق) توانیان (٥) تیرۆریستی داواکراو دەستگیربکەن به ناوەکانی (م.ر.ص) و (ع.م.ج) و (أ.م.ن) و (م.أ.م) و (ھ.أ.م) کە خەڵکی گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی (حەویجە) و شارەدێی (عەباسی) بوون.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئەم تیرۆریستانە داواکراون لەلایەن دادگای لێکوڵینەوەی کەرکووکەوە بە پێی مادەی (٤)ی تیرۆر، بەشێک لەم تیرۆریستانە چەکداری داعش بوون و دەستیان ھەیە لە ژمارەیەک کار‌و کردەوەی تیرۆریستی جۆراوجۆر و ئەوانەی دیکەش شانه‌ی نوستوی داعش بوون و زانياريان دەدایە تیرۆریستانی داعش.