كریستیانۆ و جۆرجینا هه‌نگاوه‌كانی مێسی و ئانتۆنێلا ده‌گرنه‌به‌ر
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كریستیانۆ ده‌یه‌وێت مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ جۆرجینای هاوڕێی ساز بكات و هه‌مان سیناریۆی مێسی و ئانتۆنێلا دووباره بكه‌نه‌وه كه له كۆتایی مانگی رابردوو به فه‌رمی چوونه نێو قه‌فه‌زی زێرینه‌وه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، پێگه‌ی Dario Goalـی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ جۆرجینا به فه‌رمی هاوسه‌رگیری بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ و خانه‌واده‌كه‌ی ئه‌و كچه‌یان زۆر لاپه‌سه‌نده، چونكه به پێچه‌وانه‌ی ئیرینا شایك په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزی له‌گه‌ڵ دایكی كریستیانۆ و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئه‌و كچه‌ی لای كریستیانۆ و خانه‌واده‌كه‌ی شیرین كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه كریستیانۆ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی جۆرجینا هه‌یه و له زۆربه‌ی بۆنه و مه‌راسیمه‌كان به‌یه‌كه‌وه ئاماده ده‌بن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جۆرجینا له ئینستاگرامی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه كه به دوای دیزاینه‌رێكی كراسی بووكێنی دا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كریستیانۆ.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید ماوه‌ی 2 ساڵه په‌یوه‌ندی سۆزداری و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ جۆرجینای خانمه نماییشكاری ئیسپانیا هه‌یه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی زوو ماره‌بڕینی فه‌رمی ئه‌نجام بده‌ن.