عوسمان بایده‌میر له‌ناو په‌رله‌مانی توركیاوه پاڵپشتی بۆ ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
عوسمان بایدەمیر, گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، سه‌باره‌ت به ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە وەڵامی لێژنەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەی توركیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا گوتی: "ئەگەر كورد برای تۆبوونایە ھەڕەشەت لە سەركردایەتی و خەڵكی باشووری كوردستان نەدەكرد".
بایده‌میر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له په‌رله‌مانی توركیا گوتی: "ئەگەر تۆ كوردت وەك برای خۆت قبوڵكردبا، لە لیژنەی ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا ھەڕەشەت لە سەركردایەتی كورد و خەڵكی باشووری كوردستان نەدەكرد، سەربەخۆیی بۆتۆ پرسێكی زۆر گرنگە باشە سەربەخۆیی بۆ بۆكورد پرسێكی گرنگ نەبێت".
عوسمان بایده‌میر دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك هه‌ده‌په، ویستی خه‌ڵكی باشووری كوردستان "له‌سه‌ر سه‌ر و سه‌رچاوان" قه‌بووڵ ده‌كه‌ن و به بێ هیچ مه‌رجێك پشتگیری له سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌ن.
بایده‌میر سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردی له باشووری كوردستان گوتی: "شتێك كە بۆتۆ رەوایە ئەی بۆ بۆ كورد رەوانەبێت. شتێك بۆتۆ حەڵاڵ بێت بۆچی بۆ كورد حەرام بێت".