ئه‌فسه‌رێكى ناتۆ گێچه‌ڵى سێكسى به منداڵێك ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به ناتۆ، به تاوانى ئه‌نجامدانى گێچه‌ڵى سێكسى به منداڵان ده‌ستگير كرا.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن له پۆڵه‌ندا بڵاويانكرده‌وه، له شارى بلنگ ئه‌فسه‌رێكى ناتۆ به پله‌ى عه‌قيد ده‌ستگيركراوه.
راديۆى RMF بڵاويكرده‌وه، ئه‌فسه‌ره ده‌ستگيركراوه‌كه ته‌مه‌نى 52 ساڵه و له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه داواى سێكسى له منداڵێكى ته‌مه‌ن 14 ساڵ كردووه.
لێكۆڵه‌رانى پۆليس به‌دواداچوون بۆ دۆسييه‌كه‌ى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بزانن، ئايا پێشتر له تاوانى له‌و جۆره تێوه‌گلاوه ياخود ئه‌وه يه‌كه‌مجارى بووه.
كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانى پۆڵه‌ندا له زارى سه‌رچاوه‌يه‌ك له وه‌زاره‌تى به‌رگرى پۆڵه‌نداوه بڵاويانكرده‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره له كاره‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه.