گه‌نجه سه‌ركێشه‌كه پیۆنگ یانگی كردووه‌ته مووسڵ
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته‌كانی چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كۆریای باكوور، به ئاشكرا له رۆخی رووبار و یاریگا و قوتابخانه و بازاڕه‌كاندا خه‌ڵك له سیداره ده‌دات و تۆمه‌تی دزینی پارچه‌ی مسی ئامێری كارگه‌كانیان ده‌داته پاڵ.
به گوێره‌ی راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ 19/7/2017 میدیاكانی كۆریای باشوور له گرووپێكی ناحكومیی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه ئۆفیسه‌كه‌یان له سیۆله بڵاویانكردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی بڕیاری له سێداره‌دانه‌كان به ئاشكرا و بێ دادگاییكردن ده‌رده‌چن و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی حكومه‌تدایه بۆ رێگه‌گرتن له ره‌فتارێكی دیاریكراو.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسانه‌یان، گرووپی "دادپه‌روه‌ریی گوازه‌ره‌وه" له راپۆرته‌كه‌یاندا دیداریان له‌گه‌ڵ 375 كه‌س له‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی پیۆنگ یانگ جیابوونه‌ته‌وه ئه‌نجامداوه‌و ماوه‌ی دوو ساڵ پێوه‌ی سه‌رقاڵ بوون.
له‌و گرووپه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو چالاكوانی مافی مرۆڤ و توێژه‌ر هه‌ن كه "لی یۆنجهوان" سه‌رۆكی گرووپه‌كه‌یه و وه‌ك به‌رگریكاریی مافه‌كانی مرۆڤ له كۆریای باكوور كار ده‌كه‌ن.
گرووپه‌كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی " Endowment for Democracy" پاڵپشتی ده‌كرێن كه باره‌گاكه‌یان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه و له لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه له سێداره‌دانه‌كانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، پێشتر ئاشكرا نه‌بووه‌و گرووپه‌كه ده‌ڵێن "تا دیداریان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا نه‌كردبوو، نه‌یانده‌توانی به به‌ڵگه ئه‌وه بسه‌لمێنن و ده‌یانه‌وێت به خستنه‌ڕووی ئه‌و به‌ڵگانه، هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و "تاوانه دژه مرۆییانه" چڕتر و زیاتر بكه‌ن.
گرووپه‌كه ده‌ڵێن "نه‌خشه و شایه‌تییه‌كان، قه‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كان ده‌رده‌خه‌ن كه سه‌رده‌مانێكی زۆره له‌و وڵاته داخراوه‌دا ئه‌نجام دراون".
به‌ڵام كۆریای باكوور به‌رده‌وام ره‌تیده‌كاته‌وه مافه‌كانی مرۆڤی پێشێلكردبێ و ده‌ڵێت "هاووڵاتیانیان به گوێره‌ی ده‌ستووره‌كه‌یان سه‌رجه‌م مافه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه"، و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به گه‌وره‌ترین پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.