لوكا مودریچ به‌ره‌و میلانۆ به‌ڕێوه‌یه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیای ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ئه‌یسی میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكا مۆدریچ په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ناوه‌راستكاره كرواتییه‌كه كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه كه كارگێرانی ئه‌یسی میلان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی لوكا مۆدریچ كۆبوونه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی جۆرێك له رێككه‌وتن دروست بووه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه ریال مه‌درید ئه‌گه‌ر ئۆفه‌رێكی باشی پێشكه‌ش بكرێت به‌ربه‌ستی زۆر ناخاته به‌رده‌م رۆیشتنی لوكا مۆدریچی 31 ساڵان، چونكه یانه‌كه خاوه‌نی 8 یاریزانی دیكه‌ی ناوه‌راستكاره و ته‌مه‌نیشی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه و مانگی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 32 ساڵ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پیشبینی ده‌كرێت میلان به بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ ریزه‌كانی ته‌واو بكات.
لوكا مۆدریچ، له یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌بی كرواتیا پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2008 بۆ ریزه‌كانی تۆتێنهام گواستراوه‌ته‌وه، دوای تێپه‌ڕكردنی 4 وه‌رزی سه‌ركه‌وتوو له پرێمه‌رلیگ به‌ره‌و یانه‌ی ریال مه‌درید كۆچی كرد.