یانه‌كان بفرۆشن
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه ره‌زامه‌ندی دا سه‌رجه‌م یانه پله‌یه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بفرۆشێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌یه‌كی بۆ ماوه‌ی سێ تا پێنج ساڵ دانا، بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به كه‌رتی تایبه‌ت بفرۆشرێن. له‌وانه‌یه ئه‌م بیرۆكه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستانیش بگونجێت و شیاوی ئه‌وه بێت بیرێكی لێبكه‌ینه‌وه.
به‌پێی زۆرترین توێژینه‌وه، راپرسی و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان، خولی یانه‌كانی سعودیه ئه‌گه‌ر له ئاسیا باشترین و به‌هێزترین خول نه‌بێت، له باشترینه‌كانه، به‌ڵام یانه‌كان بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ن به‌سه‌ر حكوومه‌تی سعودیه، به‌پێی دوایین ئامار یانه‌كان 375 ملیۆن دۆلار قه‌رزارن، بۆیه هه‌مووان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی چیدیكه حكوومه‌ت یانه‌كان به‌ڕێوه نه‌بات و له هه‌ڵوێستێكدا كه له شه‌قامی وه‌رزشی سعودیه به مێژوویی هه‌ژمار ده‌كرێت، حكوومه‌ت بڕیاری دا دوای شه‌ش مانگی دیكه له یه‌كه‌م هه‌نگاودا سێ یانه بفرۆشێته سه‌رمایه‌داره‌كان و ئیدی یانه‌كان وه‌كو كۆمپانیاكان سه‌یر بكرێن.
له كوردستانیش یانه‌كان بارگرانین بۆ حكوومه‌ت، ئه‌گه‌رچی له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی حكوومه‌ت كه‌متر خه‌زێنه‌ی بۆ كردوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا یانه‌كان چاویان له ده‌ستی حزب و حكوومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانیان دابین بكه‌ن.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له باشووری كوردستان بیر له فرۆشتنی كه‌رتی كاره‌با به كه‌رتی تایبه‌ت كرایه‌وه، حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت چه‌ند به‌شێك به كه‌رتی تایبه‌ت بسپێرێت، به‌ڵام به‌ڕای من ئێستا باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ فرۆشتنی یانه‌كان به كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت.
حكومه‌ت له دوو لاوه قازانج ده‌كات، له‌لایه‌كه‌وه ده‌توانێت به فرۆشتنی چه‌ند یانه‌یه‌ك داهاتێك به‌ده‌ست بهێنێت و خه‌زێنه‌ی گه‌رم بكاته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌شێكی خه‌رجییه‌كانی سه‌ر شانی سووك ده‌بێت، هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری یانه‌كانیش هێشتا له حیزبه‌وه پاره وه‌رده‌گرن.
حكوومه‌تی سعودیه جگه له یانه‌كان، ده‌یه‌وێت یاریگه و پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی یانه‌كانیش به نرخێكی كه‌م به‌و سهمایهداره بفرۆشێته‌وه كه یانه‌كه‌ی لێ ده‌كڕێته‌وه، یانیش به‌كرێ پێیبدات، كه دواجار ئه‌مه‌ش ده‌بێته داهاتێكی دیكه بۆ حكوومه‌ت كه له كه‌رتی وه‌رزش ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
قسه‌ی من له‌سه‌ر ئێستا نییه، له‌وانه‌یه دۆخی ئێستا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه گونجاو نه‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێت له ئێستاوه كاری بۆ بكرێت و له‌گه‌ڵ دۆخ و واقیعی كوردستان بگونجێنرێت، به‌لایه‌نی كه‌م له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا چه‌ند یانه‌یه‌ك به سه‌رمایه‌داران بفرۆشرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌بێت كه‌شێكی وا دروست بكرێت، سه‌رمایه‌داران به‌ره‌و ئه‌م پڕۆژه‌یه بێن، چونكه تا هانده‌ران و میدیاكان چڕوپڕتر گرنگی به وه‌رزشی ناوخۆیی نه‌ده‌ن، سهرمایادارانیش ئاماده نین پاره بخه‌نه نێو كه‌رتی وه‌رزشه‌وه، تاكو وه‌رزشیش نه‌بێته پیشه‌سازی و بازرگانی، ناتوانێت بگاته ئاستی وه‌رزشی وڵاتانی دونیا.