كوڕه‌كه‌م ده‌بێته یاریزانی ریال مه‌درید یان بارسێلۆنا!
رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ئارسێناڵ له گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دۆڕا، له‌وكاته‌ی چاوێكم به فه‌یسبووك ده‌خشاند، زیاتر له پێنج پۆستی په‌یجی فه‌رمی یانه‌ی ئارسێناڵم به زمانی عه‌ره‌بی بینی، یه‌كسه‌ر له دڵی خۆم گوتم، ئه‌و ئارسێناڵه چه‌ند نه‌گبه‌ته، له ماوه‌ی 15 رۆژ دوو جار به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دۆڕاوه و بۆ شه‌شه‌مین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك نه‌یتوانی بگاته قۆناخی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، كه‌چی په‌یجی فه‌یسبووكه‌كه‌شیان هاك كردووه.
ئه‌م پۆستانه وایان له من كرد بچمه ناو په‌یجی ئارسێناڵ و له گومانی هاككردنی په‌یجه‌كه بكۆڵمه‌وه، كه‌چی بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌دمینه‌كانی په‌یجه‌كه خۆیان ئه‌و پۆستانه ده‌كه‌ن و زۆر به رێكخراوی و تایبه‌تی له كۆی 15 پۆستی ئه‌و رۆژه‌یان، 8 پۆستیان به زمانی عه‌ره‌بی كرد بوو، یه‌كسه‌ر زانیم محه‌مه‌د ئه‌لنینی، یاریزانی میسری نوێی یانه‌كه كه به‌رامبه‌ر بارسا یه‌كه‌م گۆڵی به درێسی گه‌نه‌رز تۆماركرد، پاڵنه‌ر بووه بۆ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ئه‌دمینه‌كانی په‌یجه‌كه.
بیرم كرده‌وه، یاریزانێكی عه‌ره‌بزمان وای له یه‌كێك له پڕجه‌ماوترین یانه‌كانی جیهان كردووه، به زمانی عه‌ره‌بی پۆست بكات، كه له یه‌كێك له پۆسته‌كانیدا لێدوانێكی ئه‌لنینی به عه‌ره‌بی بڵاوكرد بووه‌وه و زۆرترین عه‌ره‌ب كۆمێنتیان بۆ نووسیبوو، كه ئه‌لنینی گوتبووی 'هیوادارم كوڕه‌كه‌م ببێته یاریزانی ئارسێناڵ'، كه‌چی هاونیشتیمانییه‌كانم هێشتا خه‌ون به‌وه وه ده‌بینن كوڕه‌كه‌یان ببێته یاریزانی ریال مه‌درید یان بارسێلۆنا و هه‌ر خه‌ریكی خه‌ون و خه‌یاڵن، من كه پێشكه‌وتنێكی میله‌تێك ده‌بینم، نه‌خۆشییه‌كم هه‌یه، یه‌كسه‌ر به‌راوردی كوردی ده‌كه‌م، یه‌كڕاست سه‌ردانێكی په‌یجی فه‌رمی یانه‌ی هۆفینهایمی ئه‌ڵمانیم كرد، ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌كی كوردیشم نه‌بینی ئه‌و یانه‌یه له ماڵپه‌ڕ و هه‌ژماره فه‌رمییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بڵاوی كردبێته‌وه، له كاتێكدا ژیلوان حه‌مه‌دی كوردزمان له ریزی ئه‌و یانه‌یه یاریی ده‌كات و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م گۆڵی به درێسی ئه‌و یانه ئه‌ڵمانییه كرد، ریال مه‌درید رۆژێك دوای پۆسته عه‌ره‌بییه‌كانی ئارسێناڵ، پێشوازیی له ئه‌حمه‌د ده‌بشه‌ی منداڵێكی هه‌تیوی فه‌له‌ستینی كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام مارك بارترا، سیسك فابریگاس، مه‌سعوود ئۆزێل و ئاندرێس ئینیێستا ناوه ناوه به زمانی عه‌ره‌بی پۆست ده‌كه‌ن و پیرۆزبایی بۆنه‌كان له عه‌ره‌بزمانه‌كان ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه‌ی داهاتوو رۆژی یه‌كه‌می نه‌ورۆزه، كه جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كورده، بڕۆن سه‌یری بڵاوكراوه‌كانی هه‌موو یاریزان و یانه‌كانی جیهان بكه‌ن، له‌م هه‌فته‌یه یه‌ك كه‌سیان باسی نه‌ورۆزه‌كه‌ی كوردان ناكه‌ن، یان وشه‌یه‌كی كوردی بڵاو ناكه‌نه‌وه، چونكه كورد هێشتا نه‌یتوانیوه لۆبییه‌كی باش له‌سه‌ر ئه‌و یانه و یاریزانانه دروست بكات و هێشتا خۆشه‌ویستی كورد بۆ یاریزان و یانه‌كانی ئه‌وروپا وه‌كو خۆشه‌ویستییه‌كی تاك لایه‌نه‌ی كوڕێكه بۆ كچێك، كه كوڕه‌كه سووتاوه و كچه‌كه پێی نازانێت.
هاوار مه‌لا محه‌مه‌د و ژیلوان حه‌مه‌د و چه‌ندین كوردستاری دیكه هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه و هه‌وڵیان نه‌داوه په‌یامی نه‌ته‌وایه‌تییان بۆ یانه‌كانیان پێ بێت، هاوار كه له چامپیۆنزلیگ وه‌كو یه‌كه‌م یاریزانی كورد گۆڵی كرد، نه‌مبینی ئاڵایه‌كی كوردستان به‌رز بكاته‌وه و كورد و كوردستان زیاتر به یانه قوبرسییه‌كه‌ی بناسێنێت، ژیلوانیش هێشتا نه‌یتوانیوه كاریگه‌ری ئه‌ونده‌ی به‌سه‌ر یانه‌كه‌ی هه‌بێت، وشه‌یه‌كی كوردی له ماڵپه‌ڕ یان هه‌ژماره فه‌رمییه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه.
هێشتا خۆشه‌ویستانی تۆپی پێ له كوردستان ئه‌و وشیارییه‌یان له‌لا دروست نه‌بووه، هه‌فتانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌یری یارییه‌كانی ریال مه‌درید و بارسه‌ڵۆنا بكه‌ن چاوێكیان له‌سه‌ر یارییه‌كانی هۆفینهایمیش هه‌بێت، تۆزێك وه‌كو ئه‌رمینییه‌ك یان عه‌ره‌بێك یان مه‌كسیكییه‌ك بیر بكه‌نه‌وه، كه له‌به‌ر هێنریك میخیتاریان و محه‌مه‌د سه‌ڵاح و چیچاریتۆ یارییه‌كانی بۆروسیا دۆرتمۆند و رۆما و بایر لیڤه‌ركوزن له كیس خۆیان ناده‌ن.
بۆچی منداڵێكی فه‌له‌ستینی به‌هۆی له‌ده‌ست دانی دایك و باوكی بگاته ئه‌و راده‌یه‌ی چاوی به یاریزانانی ریال مه‌درید بكه‌وێت و یانه‌یه‌كی وه‌كو ئارسێناڵیش له‌به‌ر یاریزانێكی عه‌ره‌ب و هه‌واداره عه‌ره‌به‌كانی به زمانی عه‌ره‌بی بابه‌ت بڵاوبكاته‌وه، كه‌چی سه‌دان منداڵی كورد به‌هۆی شه‌ڕی داعش هه‌تیو بووه و ژیلوانیش له یانه‌یه‌كی وه‌كو هۆفینهایم یاریی ده‌كات، كه‌چی شه‌قامی تۆپی پێی ئه‌وروپا بۆ كورد هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بێت.