ئه‌م وه‌رزه تۆپ له‌سه‌ر چیمه‌ن بوو نه‌وه‌ك له ئاسمان
دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر زۆر جار كه داوام له هاوڕێیانم ده‌كرد بچین سه‌یری یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان بكه‌ین، هاوڕێیه‌كم پێی ده‌گوتم 'سۆران، یارییه‌كانی خولی كوردستان هی ئه‌وه نین بچی سه‌یریان بكه‌ی، چونكه زۆربه‌ی كات تۆپ هه‌ر له ئاسمانه و یاریزانه‌كان هه‌ر خه‌ریكی شه‌ڕه شووتن، با كاتی خۆمان به‌م یارییانه به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین'.
رۆژی شه‌ممه‌ش كه دوایین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات و له كوردستان24 نزیكه‌ی 5 سه‌عات رووماڵمان كرد، له دوا ساته‌كانی یارییه‌كه هاوڕێیه‌كم ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و پێی گوتم 'باوكم هه‌رگیز سه‌یری تۆپی پێ ناكات، به‌ڵام ئێستا به‌دیار كه‌ناڵه‌كاتان دانیشتووه و ده‌ڵێت به‌ڕاستی تۆپی پێی كوردستان خۆش بووه'.
قسه‌ی ئه‌م دوو هاوڕێیه‌م له ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ڵگه‌یه بۆ به‌هێزتربوون و به‌ره‌وپێشچوونی خوله‌كه، كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاره‌كانه‌وه بكرێت.
جگه له‌وه‌ی كرانه ده‌ره‌وه‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و زاخۆ له خولی عێراق و زیاتر گرنگیدانی ئه‌و یانانه به خولی كوردستان هۆكار بوون بۆ به‌هێزبوونی خوله‌كه، پێموایه زیاتر گرنگیدانی میدیا به خوله‌كه و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی به‌چێژی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بوون.
ده‌مێكه ده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا خاوه‌نی یاریگه‌ی زۆر باش نین و یانه‌كانمان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی به‌رز، پێویسته ژماره‌ی یانه نایابه‌كان بۆ 10 یانه كه‌مبكرێنه‌وه، بینیتان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار یانه‌كه خاوه‌نی یاریگه‌ی باش و یاریزانی ئاستبه‌رزبوون له چوارگۆشه‌ی زێڕین ئاستی هونه‌ری یارییه‌كان چه‌نده به‌رزبوو؟ جگه له‌وه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی خوله‌كه له رووی كارگێڕی و داراییه‌وه بۆ فێدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئاسانتر ده‌بێت، لێڤلی ركابه‌ری نێوان یانه‌كانیش به‌هێزتر ده‌بێت.
له‌و رۆژه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵی دوایین گه‌ڕی خولی كوردستان بۆیه‌كه‌مجار به ئاماده‌بوونی 15 هه‌زار هانده‌ر به‌ڕێوه‌چوو، له عومان یه‌كه‌م وه‌شانی خولی پیشه‌گه‌ری عومانتێل كۆتایی هات، من به‌شێكی یارییه‌كه‌م سه‌یركرده‌وه، ئاستی هونه‌ری خولی كوردستان زۆر له‌و خوله پیشه‌گه‌ره‌ی عومان به‌رزتر بوو، كه‌واته ئێمه چه‌ند یانه‌یه‌كی بژارده‌مان هه‌یه ئاستی هونه‌ری یاریزانه‌كانیان به‌رز بێت و پێویسته ته‌نیا ئه‌و یانانه به‌شداریی خولی نایابی كوردستان بكه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كه درێژ بن، ده‌كرێت 10 یانه‌كه به شێوه‌ی خول سێ قۆناخ ئه‌نجام بده‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی له خولی نایابی سكۆتله‌ندا هه‌یه، كه یانه‌كان دوو یاریی به‌رامبه‌ر یه‌كتری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌و یانه‌یه‌ی به ئه‌نجامی یاریی یاریگه‌ی خۆی و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی براوه بوو، له قۆناخی سێیه‌م میوانداریی ركابه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، واته هه‌ر یانه‌یه‌ك 27 یاریی ئه‌نجام ده‌دات و خوله‌كه به 27 گه‌ڕ كۆتایی دێت.
خولی قه‌ته‌ڕ، ئیمارات، ئه‌رده‌ن و لوبنان له 12 یانه پێكدێن، له كاتێكدا ئه‌وان ژێرخانی وه‌رزشییان زۆر له ئێمه باشتره، بۆیه پێویسته ژماره‌ی یانه‌كانی خولی نایابی كوردستان بۆ 10 یانه كه‌مبكرێته‌وه و هه‌ركاتێك بووینه خاوه‌نی چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێز و یانه‌كانی دیكه بوونه خاوه‌نی یاریگه‌ی باش، ده‌توانین وه‌كچۆن خولی سعودیه له 12 یانه‌وه ژماره‌ی یانه‌كانیان بۆ 14 یانه به‌رزكرده‌وه، ئێمه‌ش ژماره‌ی یانه نایابه‌كانمان بۆ 12 یانه به‌رز بكه‌ینه‌وه.
ئه‌م وه‌رزه له گشت یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه، زۆربه‌ی كات تۆپ له‌سه‌ر چیمه‌نی یاریگه بوو كه‌متر تۆپ له ئاسمانه‌وه ده‌بینرا و ئاستی هونه‌ری یارییه‌كان به‌رز بوو، چاوی هانده‌ر و بینه‌ریان تێر ده‌كرد، كه سه‌ركه‌وتوویی فێدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له رێكخستنی خوله‌كه و جیاواز كاركردنی میدیاكان بۆ رووماڵكردنی خوله‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی بوون، به‌ڵام پێویسته میدیاكاران رووماڵكردنی خوله‌كه له له‌ملكردنی باج و ته‌نیا سه‌یركردنی یارییه‌كه قه‌تیس نه‌كه‌ین و له وه‌رزه‌كانی داهاتوو جیاوازتر و نوێتر رووماڵی خوله‌كه بكه‌ین، چیدیكه رووماڵكردنی خوله‌كه ته‌نیا له دروستكردنی راپۆرتێك قه‌تیس نه‌كه‌ین و له بری ئه‌وه‌ی پیشه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین، با خۆمان به كاری دیكه‌وه سه‌قاڵ نه‌كه‌ین.