بارتۆمیۆ له نێو فرۆكه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نێیمار كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه له كاتی گه‌شتی بارسێلۆنا بۆ ئه‌مێریكا، سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نێیمار كردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 20 ته‌مووزی 2017 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه خۆزێ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا له باره‌ی ئۆفه‌ره‌كه‌ی پاریس سانجێرمان له نێو فڕۆكه له‌گه‌ڵ نێیمار كۆبۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، هه‌ڵبه‌ت هیچ گره‌نتی و دڵنیاییه‌كی به سه‌رۆكی بارسا نه‌داوه، ته‌نیا به یه‌ك رسته وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه تێیدا به بارتۆمیۆی گوتووه كه هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته به باوكی كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانییه‌تی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان داوای له مینۆ رایۆلا كردووه كه هاوكاری بكات له گواستنه‌وه‌ی نێیمار، به‌وپێیه‌ی رایۆلا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانان و به پیاوێكی مه‌ترسیدار له بازاری گواستنه‌وه داده‌نرێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرت ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه 4 یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان (تیاگۆ سیلڤا، ماركینۆس، لوكاس مۆرا و دانی ئالڤێس) هه‌وڵه‌كانیان بۆ رازیكردنی نێیمار خستۆته گه‌ڕ.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ئێستا به 222 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیماری به‌رازیلی له‌سه‌ر هێڵه.