فەرماندەیەکی ئەمریکا: ناوی یەپەگەمان گۆڕی تا هاوکاریان بکەین
K24 - ھەولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات، به زۆر ناوی یه‌په‌گه‌یان بۆ هه‌سه‌ده گۆڕیووه تاوه‌كوو بتوانن چه‌ك و تهقەمهنییان بۆ دابین بكه‌ن و توركیاش تووڕه نه‌كه‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ ره‌یمۆند تۆماس، فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌باره‌ی ناكۆكی ئه‌مریكا و توركیا سه‌باره‌ت به پڕچه‌ككردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) كه ئه‌نقه‌ره به باڵی په‌كه‌كه تۆمه‌تباری كردووه رایگه‌یاند، ئه‌مریكا یه‌په‌گه‌ی ناچاركردووه ناوی خۆی بگۆڕێت بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک (هه‌سه‌ده) تاوه‌كوو له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان بۆ دابین بكه‌ن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا توركیا توڕه نه‌كه‌ن.
ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له گۆڕینی ناوی یه‌په‌گه.