خشته‌ی سه‌رجه‌م یارییه فه‌رمی و ئاماده‌كارییه‌كانی ریال مه‌درید بزانه
یانه‌ی ریال مه‌درید له ماوه‌ی كه‌متر له 30 رۆژی داهاتوو چه‌ندان یاری به‌هێز و ئاگرینی له‌پێشه، له‌م پێناوه‌یشدا ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ له ویلایه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مێریكا ده‌ستپێكردووه.
یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له پاڵه‌وانییه‌تیی دۆستانه‌ی جامی پاڵه‌وانان یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م هاوینه ئه‌نجام ده‌دات، كاتێك له كاتژمێر 12:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌بێته‌وه.
ریال مه‌درید دووه‌مین یاری خۆی له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات.
ریال مه‌درید دوایین یاری خۆی له جامی دۆستانه‌كه‌ی ئه‌مێریكا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له 30ـی ئه‌م مانگه ده‌كات.
دواتر ریال مه‌درید كۆتایی به گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مێریكا ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا، پاشان ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا گه‌شتی مه‌كدۆنیا ده‌كات، كه تێیدا له 8ـی مانگی داهاتوو له كاتژمێر 9:45 خوله‌ك به كاتی باشووری كوردستان رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌بێته‌وه.
دواتر ریال مه‌درید 5 رۆژی له‌به‌رده‌م ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا كه به‌شێوه‌ی چوون و هاتن به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ده‌كات.
یاری چوون له 13ـی مانگی داهاتوو له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ده‌كات، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له 16ـی هه‌مان مانگ له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كات، هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 9:00ـی شه‌و ده‌بێت.