كوردانى دانيشتووى برۆكسل دژى توركيا خۆپێشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن

پەرلەمانتارانی ئەوروپا بەشداری لە خۆپێشاندانەكە دەكەن
kurdistan24.net

K24 - برۆكسل

له‌ برۆكسلی پایته‌ختی بەلجیكا، پارت و رێكخراوه‌كانی سڤیل و كه‌سایه‌تی و ژمارەیەك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا، له‌ گۆڕه‌پانی شومان له‌به‌رده‌م كۆمسیۆنی ئه‌وروپا، خۆپیشاندانێك دژی هێرشەكانی حكوومه‌تی توركیا دژی شاری عه‌فرین له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

مارك دێمسمه‌یكه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بەشداری لە خۆپێشاندانەكە كردبوو بە كوردستان24 گوت: "دەمەوێت تەواوی پاڵپشتی و ھاوخەمی خۆم دووپات بكەمەوە، بۆ خەڵكی كوردستان، دژی ھێرشەكانی سەر عەفرین كە لە لایەن رژێمی توركیاوە ئەنجامدراوە، كە جێی نیگەرانیە، بە داخەوە تا ئێستاش یەكێتی ئەوروپا بە پاڵپشتی دارایی توركیا دەكات، پێویستە ئەو ھاوكارییانە بوەستێندرێن، چونكە توركیا دژیەتی كوردانی توركیا و سووریا دەكات، دەبێت یەكێتی ئەوروپا رێگری لەمە بكات، كورد مافی بڕیاردانیان ھەیە لە چارەنووسی خۆیان".