"داعشی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م درووست ده‌بێ"
K24 - هه‌ولێر:
عێراق له پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شاره وێرانبووه‌كانی جه‌نگی 3 ساڵه‌ی داعشدا، دووچاری ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری دیكه بووه‌ته‌وه، چونكه پاش جه‌نگه‌كه هێشتا ئه‌و بازنه تائیفییه له ملی نه‌بووه‌ته‌وه‌و هێشتا نیشانه‌ی كۆتاییهاتنی ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و ناڕه‌زایی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ئاماده‌یه.
له تیفه ره‌شید ته‌مه‌نی 47 ساڵانه و خێزانداره‌و سوننه مه‌زهه‌بێكی عه‌ره‌به، تا پێش كۆتایی ساڵی رابردوو له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی رێكخراوی داعش و ئه‌و ناوچه داگیركراوانه‌ی عێراقدا ژیاوه، كه داعش ناوی نابوون "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت" و یه‌كێك له‌وه منداڵه‌كانی و دوو له نه‌وه‌كانی له ریزی چه‌كداره‌كانی داعشدا شه‌ڕیان كردووه، ئه‌و كاته‌ی توندڕه‌وه‌كان له شاره‌كه‌یان ده‌ركراون، ئه‌وانیش به ده‌ستی هێزه‌كانی عێراق كوژراون.
له‌تیفه ده‌ڵێت "ئه‌و منداڵه و نه‌وانه‌ی دیكه‌م كه ماون، ئاماده‌ن باوه‌شبكه‌ن به عێراقێكی نوێ‌دا كه حكومه‌ته شیعه‌كان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن له به‌غدا، به‌ڵام میلیشیا شیعه‌كان كه له شاره‌كه‌دان زۆرینه‌ی ئه‌و پیاوانه ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه".
كه‌مینه سونییه‌كه‌ی عێراق، له پاش رووخانی رژێمی سه‌دام حسین له ساڵی 2003 خرابوونه ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له عێراق، ئه‌وه‌ش ئه‌و پاڵنه‌ره بووه كه وای لێكردوون، له ناویاندا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه رووبدات و سه‌ره‌نجام باوه‌ش بۆ داعش بكه‌نه‌وه.
پێش 3 ساڵ كه داعش 40% خاكی عێراقی داگیركرد، توانی ده‌ستكه‌وتی كاتی و دیاریكراوی له‌و ناوچه سوننه‌نشینانه‌دا چنگ بكه‌وێت، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌نجام سوتاندنی و كردنییه خۆڵه‌مێش.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنه‌وه‌ی شاری مووسڵیش له‌م دواییانه‌دا، هێزه‌كانی عێراق زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچه سوننه‌نشینانه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه كه له ده‌ستیان چوو بوو، به‌ڵام سێ به‌شی هاووڵاتییه سوننه مه‌زهه‌به‌كانی عێراق ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و ناوچه‌كانیان جێهێشتووه، ئێستاش له خاڵه‌كانی پشكنیین كه میلیشیا چه‌كداره شیعه مه‌زهه‌به‌كان سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی پێشووی داعش بدۆزنه‌وه رێگه ناده‌ن به‌شێك له‌وانه بچنه‌وه شاره‌كان و به‌هۆی بۆمب و لوغمی چێنراوی چه‌كدارانی داعشیشه‌وه، به‌شێكی دیكه‌یشیان ناتوانن بگه‌رێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
زۆكه‌سیشیان خانووی دیكه‌یان نییه تا بۆی بچن، چونكه ئه‌وه‌یشی هه‌یانبووه له 3 ساڵی رابردوودا یان داعش ته‌قاندنییه‌وه یان به‌هۆی جه‌نگی نێوان داعش و هێزه‌كانی عێراقی رووخاون.
ئیبراهیم عه‌وسه‌ج، قائیمقامی سه‌نته‌ری شاری روومادی كه سوننه مه‌زهه‌به ده‌ڵێت "شاره‌كه جارێكی دیكه‌ش له داعش پاككراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ژاری و بێزاری خاكێكی به‌پیتی بۆ گه‌شه‌ی داعش دروستكردووه، وابروات، كۆپی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می داعش‌یش ده‌بینین".
قایمقامی روومادی ده‌ڵێت "له‌و ژینگه‌یه‌دا، ده‌یان هه‌زار بێوه‌ژن له جه‌نگی ده‌ستخستنی خۆراكن بۆ منداڵه‌كانیان، زۆرێك له‌وانه كچ و كوڕی چه‌كدارانی داعشن، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و خێزانانه ده‌كه‌ونه به‌رده‌م توندڕه‌و و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان و جاریكی دیكه منداڵه‌كانیان چه‌كدار ده‌كه‌نه‌وه، چونكه به پێدانی مووچه‌یه‌كی كه‌میش بێت، رایان ده‌كێشن، وه‌ك گووتم، هه‌ژاری و بێزاری ژینگه‌یه‌كی له باره‌ی بۆ سه‌رهه‌ڵدنه‌وه‌ی داعشێكی دیكه خوڵقاندووه".
لای زۆربه‌ی سوننه‌كان وا لێكدراوه‌ته‌وه كه به‌غدا هیچ هه‌وڵێك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان نادات، له‌تیفه ده‌ڵێت "ئه‌م حكومه‌ته نموونه‌ی شكستێكی ته‌واوه‌تییه، ئه‌وه‌ی توانیوویه‌تی به سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامی بدات، گه‌نده‌ڵی و تائیفییه‌ته".
ئه‌و بۆچوونه‌ی له‌تیفه خوێنی كردووه‌ته ده‌ماری زۆر گرووپ و لایه‌نی توندڕه‌و له عێراق، له‌و كاته‌ی ساڵی 2003 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش عیراقی له رژێمی سه‌دام حسێن رزگار كرد، گرووپێكی دیكه‌ی توندڕه‌و وه‌ك لقی رێكخراوی قاعیده له عێراق ده‌ركه‌وتن، هه‌ر زوو ئه‌و سه‌ربازو فه‌رمانبه‌ره عێراقیانه‌یان به ریزه‌كانیانه‌وه په‌یوه‌ست كرد، كه له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای پێشووی سه‌دام و به‌هۆی په‌یوه‌ندیان به رژێمی به‌عسه‌وه بێ كار مابوونه‌وه.
به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ش سه‌ره‌نجام بوونه ره‌گی داعش و عێراقیان به‌و رۆژه‌ی ئیستای گه‌یاند.
ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوانه هه‌زاران سه‌ربازی عێراقی و ئه‌مریكییان كوشت، به‌ڵام ساڵی 2007 توانرا تا راده‌یه‌ك خامۆش بكرێن، به‌ڵام له ناو نه‌چوون و له ناو دانیشتوانه‌كه‌دا خۆیان شارده‌وه.
چونكه پشكۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه به یه‌كجاریی خامۆش نه‌ببوو، به نهێنی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای سوننی بره‌وپێدا و خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌و بوون، تا ساڵی 2013 درێژه‌ی كێشا، ئه‌و كاته‌ی توندڕه‌و و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان، خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكیان له ته‌واوی عێراق قۆسته‌وه كه دژی حكومه‌ت ده‌ریان ده‌بڕی و ناویان له خۆیان نابوو "شۆڕشگێڕانی هۆزه‌كان"" هه‌ر ئه‌وانه‌ش بوون له ساڵی 2014 ئاڵا ره‌شه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه‌و پیشوازییان له داعش كرد.
له‌و رۆژه به دواوه، له بری ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له به‌غدا، كاریان بۆ درووستكردنی ئیمپراتۆرییه‌تێكی ئایینی كرد له عێراق و سووریا، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆی وه‌ك پارێزه‌ری سوننه‌كان ناو ده‌برد و ناوی له خۆی نا "خه‌لافه‌تی ئیسلامی".
له ماوه‌ی 3 ساڵی جه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه دژی داعش، هیچ شتێك نه‌بینراوه كه وه‌ك چاره‌سه‌ری دابه‌شبوونی نێوان زۆرینه‌ی شیعه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و سوننه و كورده‌كان ببینرێت.
ئێستاش به‌غدا هه‌وڵ ده‌دات متمانه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بگێڕێته‌وه‌و بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان سوودیا لێوه‌ربگرێت و بیانخاته سه‌ر كار، به‌ڵام به‌غدا گیرۆده‌ی هه‌ژاری و نه‌بوونی پاره‌ی پێویسته بۆ ئه‌و كاره، دارایی عێراق توانای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشخانه وێرانه‌یه‌ی جه‌نگی نییه له ئێستادا، چونكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی عێراق نه‌وته و ئه‌ویش نرخه‌كه‌ی له ئاستی جیهانیدا داڕووخاوه.
ساڵی 2015 سندوقێك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق درووستكرا، تا ئێستا ئه‌و سندووقه 210 ملیۆن دۆلاری تێچووه، له كاتێكدا به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان، بونیادنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانكراوه‌كان، نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلاری پێویسته.
له هه‌ندێك ناوچه‌یش كه سه‌ره‌تای ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستیپێكردبێ، دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ڵێن "گه‌نده‌ڵی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه".
ئه‌وه‌ش له سه‌عد حه‌مادی ته‌مه‌ن 33 ساڵان روویداوه، ئه‌و شه‌قامه‌كانی روومادی خاوێن ده‌كاته‌وه و پاشماوه‌ی خانووه رووخا‌و و دار و په‌ردووه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌و فه‌رمانبه‌رێكی شاره‌كه‌یه و ده‌بوو رۆژانه 15 هه‌زار دینار یان 13 دۆلار له بری كاره‌كه‌ی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ته‌نها 10 هه‌زار دیناری ده‌ده‌نێ، بڕینی ئه‌و پاره‌یه له سه‌عد به گویره‌ی قسه‌ی شاره‌وانی شاره‌كه بێت، په‌یوه‌ندی به به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌وانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ یاسایی نییه و جۆرێكه له رووتاندنه‌وه‌و گه‌نده‌ڵی".
له شاره‌دیی یه‌سرب له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌ندامانی هۆزی عادل ئه‌لحشماوی، كه سوننه مه‌زهه‌بن و ژماره‌یان نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، رێگه‌یان ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، چونكه هۆزه‌كانی دیكه و میلیشیا شیعییه‌كان ده‌ڵێن " هاوكاریی داعشیان كردووه".
به‌ڵام ئه‌لحشماوی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵیاندا ده‌كرێت، به سته‌مێك ناو ده‌بات، كه پێشتریش هاوكاریی داعشی كردووه تا به‌و شێوه‌یه به‌هێز بێت و بگاته ئه‌و پله باڵایه‌ی حوكمڕانی له عێراق و سووریادا".
له‌م دواییانه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دایه‌وه كه ئاراسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه حكومییه‌كان ده‌كرێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه پێشێلكاریی گه‌وره‌یان دژی سوننه‌كان ئه‌نجامداوه، بۆیه گوتبووی "ده‌مه‌وێت یاسا جێبه‌جێ بكرێت نه‌ك سزای بێ تاوانه‌كان بده‌ن".
عادل حه‌شماوی ده‌ڵێت "له‌و دواییانه‌دا خه‌ڵكی ناحییه‌كه له مه‌رامی داعش تێگه‌یشتن و هه‌وڵیان ده‌دا له ده‌ستیان رابكه‌ن، منیش یه‌كێك له‌و كه‌سانه بووم".
ده‌ڵێت "هۆزه‌كه‌م نزیكه‌ی 3 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك قه‌ره‌بووداوه‌ته هۆزه شیعه مه‌زهه‌به‌كانی دراوسێمان كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌یان كوژرا بوون، به‌ڵام رۆژانه سته‌می دیكه ده‌بینین به ده‌ستیانه‌وه".
ئه‌لحه‌شماوی، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ گرووپێكی گه‌وره‌ی ناو حه‌شدی شه‌عبی راده‌كێشێت كه ناویان "عه‌سائیبی ئه‌هل ئه‌لحه‌ق"ـه و ده‌ڵێت "به هاوكاریی له‌گه‌ڵ هۆزه شیعییه‌كانی ناوچه‌كه رێگه‌یان نه‌داوه هۆزه‌كه‌ی بگه‌ڕینه‌وه بۆ شوینی خۆیان".
به‌ڵام قاسم ده‌راجی، یه‌كێك له به‌رپرسانی عه‌سائیبی ئه‌هل ئه‌لحه‌ق" سه‌رزه‌نشتی هه‌ندێك له هۆزه شیعه مه‌زهه‌به‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت "ئێمه له هه‌وڵداین كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
ئه‌وه‌ی ئێستا له یه‌سرب هه‌یه، نه‌بوونی حكومه‌ته، ده‌راجی ده‌ڵێت "پێویستمان به ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه زۆر قوورسه له عێراقدا".