" جه‌نگاوه‌ره متمانه پێكراوه‌كان ده‌وڵه‌ت درووست ده‌كه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
جۆشكا فیشه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و جێگری راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له ماوه‌ی نێوان ساڵه‌كانی 1998 تا 2005 له وتارێكدا كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی Euronews بڵاوكراوه‌ته‌وه باسی كێشه‌ی كورد و كێشه‌كانی پاش جه‌نگی داعش و ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی گه‌وره‌تر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات كه هاوشێوه‌ی ئه‌و وه‌رزه خویناویانه‌یه پاش رووخانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پێشووی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت "تا ئێستا ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و درووستكردنی چوارچێوه‌یه‌كی نه‌رمیان بۆ ئاشتی نییه".
جۆشكا فیشه‌ر، له وتاره‌كه‌یدا باسی پرسی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت "یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی تێكچوونی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، كردنه‌وه‌ی دۆسێی "پرسی كورده"، ئه‌و گه‌له بێ ده‌وڵه‌ته‌ی سه‌لماندیان جه‌نگاوه‌ری متمانه‌پێكراوی جه‌نگی دژی داعشن، ده‌یانه‌وێت هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی نوێی خۆیان، به ئاراسته‌ی حوكمی خۆبه‌رێوه‌به‌ری و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ببه‌ن.
جۆشكا فیشه‌ر ده‌ڵێت "به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی زیانمه‌ند ده‌بن، یه‌كه‌میان توركیایه، پاشان سووریا و عێراق و ئێران، ئه‌و پرسه‌یش ده‌بێته هۆكاری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ، چونكه كاریگه‌ری له ئاسایشی ئه‌و وڵاتانه‌یش ده‌كات".
جۆشكا فیشه‌ر، نه‌یاری جه‌نگی عێراق بووه‌و ده‌ڵێت "ناتوانین هێزه‌كانی رۆژئاوا له‌و كاره‌ساتانه بێ به‌ری بكه‌ین كه ناوچه‌كه‌ی تێدا ده‌ژی"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی سایكس - پیكۆ كه له رێگه‌یه‌وه بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا زه‌وییه‌كانی دوای عوسمانییه‌كانیان دابه‌شكرد و له ساڵی 1916 به دواوه تا ئێستا بای تووڕه‌یی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه.
جۆشكا فیشه‌ر، كه رۆڵێكی دیاری له دامه‌زراندنی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی هه‌بووه‌و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ سه‌رۆكایه‌تی كردووه ده‌ڵێت "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، گه‌وره‌ترین پشكداری ئه‌و ره‌وشه‌یه كه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی "دوای ئه‌وه‌ی له عێراق و سووریا شكستیهێنا، به‌مزووانه داعش ده‌بێته به‌شێك له رابردوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه ئاشتی باڵ به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناكێشێت و مه‌رگه‌ساتی سوورییه‌كانیش كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو وه‌رزێكی نوێ له مێژووی خوێناوی و پڕ ئاژاوه ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه، وه‌رزێك كه مه‌ترسییه‌كانی كه‌متر نییه له‌و وه‌رزانه‌ی، پاش رووخانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی له كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه.