كریستیانۆ، نێیماری له چوونی بۆ پاریس سانجێرمان په‌شیمان ده‌كاته‌وه
به گوێره‌ی راپۆرتێكی میدیایی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامۆژگاری نێیماری كردووه كه له بارسێلۆنا بمێنێته‌وه و نه‌چێته پاریس سانجێرمان، هه‌ڵبه‌ت له ئه‌گه‌ری رۆیشتنی له بارسا، كریستیانۆ یانه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه پێشنیار كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی EuroSport ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی له نێوان نێیمار و كریستیانۆ دا هه‌یه، ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (واتس ئه‌پ)ـه‌وه له باره‌ی چوونی بۆ پاریس سانجێرمان پرسی به كریستیانۆ كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ پێشنیاری مانه‌وه‌ی له بارسێلۆنا، بۆ نێیمار كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، كه كریستیانۆ به نێیماری گوتووه: به چوونت بۆ پاریس سانجێرمان جگه له ده‌ستكه‌وتی ماددی و پاره، له ڕووی وه‌رزشه‌وه هیچی دیكه‌ت ده‌ست ناكه‌وێت.
كریستیانۆ ئه‌وه‌شی به نێیمار گوتووه: ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز له رۆیشتن له كه‌ته‌لۆنیا ده‌كه‌یت، باشتروایه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد بكه‌یت، چونكه ئه‌و یانه‌یه بۆ داهاتووی تۆ باشترین بژارده‌یه.
له گواستنه‌وه‌ی هاوینی ئه‌مساڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا كردووه، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه 222 ملیۆن یۆرۆ بۆ شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار بداته بارسێلۆنا.