نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ریفراندۆم له كه‌ركووكیش ئه‌نجام ده‌درێت
.jpg)
K24 - كه‌ركووك:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك دووپاتیكرده‌وه، شاری كه‌ركووك به‌شداری ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه بڕیاره له 25ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
پارێزگاری كه‌ركووك له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ جۆرجی بۆستن، جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ریفراندۆم مافێكی ره‌وایه وپه‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گه‌ره‌نتی ئه‌و مافه ده‌كه‌ن.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم راشیگه‌یاند، دوای تێكشكاندنی داعش، پێویسته ئاسایشی عێراق سه‌قامگیر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گه‌شه‌سه‌ندنی گرووپی تیرۆریستی توندڕه‌وی نوێ بگرێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای كه‌ركووك هاتووه، له ديداره‌كه‌دا ئه‌و راپۆرته‌ى يۆنامى تاووتوێكرا كه له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان خراوه‌ته به‌رباس، سه‌باره‌ت پرسى ريفڕاندۆم و پشتيوانى حزبه سه‌ره‌كييه‌كانى كوردستان له‌و پرسه له‌گه‌ڵ رێوشوێنه‌كانى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان.