ئه‌كادیمستان: پێویسته كورد وه‌ڵامی مێژوو بداته‌وه و ریفراندۆم له كاتی خۆی ئه‌نجام بدات
K24 - هه‌ولێر:
سیاسه‌تڤان و ئه‌كادیمسته‌كان پێیانوایه بێ گوێدانه فشاره هه‌رێمی و ده‌ره‌كییه‌كان و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مێژوو, پێویسته كورد له باشووری كوردستان, ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامبدات.
پرسی ریفراندۆم گه‌رمترین بابه‌تی ڕۆژه له باشوری كوردستان, سیاسه‌تڤانێكیش ده‌ڵێت به‌بێ گوێدانه فشاره ناوخۆی و هه‌رێميیه‌كان پێویسته كورد ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی ئه‌نجامبدات.
مامۆستایه‌كی زانكۆش ده‌ڵێت هه‌لێك بۆ كورد هاتۆته پێش كه ده‌بێت به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و قوربانیانه بدرێته‌وه كه به‌درێژایی مێژوو تائه‌مڕۆ له‌پیناو به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دراون.
بڕیاروایه له 25/9ی ئه‌مساڵ كورد له‌باشوری كوردستان راپرسی له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆی باشوری كوردستان ئه‌نجامبدات و له‌مڕووه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم پێكهێنراوه بۆ دانوساندن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداو وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانی.