ئه‌فسانه‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا كۆتاییهات
K24 - هه‌ولێر:
پێشتر زانایان و خاوه‌ن تیۆره‌كانی پیلانگێڕی وه‌ڵامی خراپترین سیناریۆكانیان دایه‌وه كه به درێژایی ساڵانی رابردوو ده‌رباره‌ی ونبوون له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا خرابوونه روو، له ئه‌هرامه‌كانی قوڵایی ده‌ریاوه بگره تا ده‌گاته هه‌وره ره‌شه توڕه‌كانی سه‌ر ناوچه‌كه.
پێیان وایه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زه‌ریا دایپۆشیوهو كه‌وتووه‌ته نێوان فلۆریدا و پۆرتۆریكۆ و به‌رمۆدا، بووته هۆی نغرۆكردنی ده‌یان كه‌شتی و فڕۆكه و به درێژایی سه‌ده‌ی كۆتایی سه‌دان رۆحی كێشاوه.
به‌ڵام ئێستا، یه‌كێك له زانایانی ئوسترالیا ئاشكرای كردووه‌و ناوی ناوه "شرۆڤه‌ی ئاسان" له پشت دیارده‌كه‌وه و به هه‌ڵه‌ی مرۆڤایه‌تی ناویبردووه.
ئه‌و زانایه كه ناوی "كارڵ كروزلنسكی"ـیه له میانی قسه‌كردنی بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی News.com.au گوتوویه‌تی"هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌ی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كان و ئیداره‌ی نیشتمانی زه‌ریاكان NOAA ماوه‌ی ساڵانێكه ده‌یڵێن".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه هێزێكی سرووشتی راماڵین و كێشكردنی هه‌یه و ته‌نانه‌ت ژینگه‌یه‌كی تایبه‌ت و جیاوازی هه‌یه و بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گه‌شتیاران، دكتۆر كروزلنسكی ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا روو ده‌دات بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تی ونبوون و راپێچكردن شتێكی ئاساییه".
ئه‌و زانا ئوسترالییه ده‌ڵێت "به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی بازاڕی دڵنیایی لویدز و پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكا، ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ونبوون، یه‌كسانه به هه‌مان ئه‌و ژمارانه‌ی له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان ونبوون، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی سه‌دی، چونكه ئه‌و شوێنه نزیكه له هێڵی ئیستیوا له به‌شێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهاندا، و له‌و شوێنه‌دا جوڵه‌ی فڕۆكه‌كان زۆرترن و قه‌ره‌باڵغترن".
كروزلنسكی نموونه‌یه‌كی میژووی دێنێته‌وه له‌سه‌ر ونبوونی 5 فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی له جۆری TBM Avenger Torpedo Bombers كه له گه‌شتی ژماره 19 دا بوون له ساڵی 1945، ئه‌و كاته‌ی فڕۆكه‌یه‌ك چووه به دوای 5 فڕۆكه‌كه‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێت، دواتر هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر تێك‌شكان یان ستافی فڕۆكه‌كه ده‌ست نه‌كه‌وتووه".
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا زۆر باسی ئه‌و دۆخه نادیاره ده‌كرێت كه له پشت رووداوه‌كه‌وه هه‌یه‌و سه‌ره‌ڕای بوونی دۆخێكی نادیار له پشت رووداوه‌كانی ونبوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌و زانا ئوسترالیا ده‌ڵێت "ئه‌و شه‌وه‌ی رووداوه‌كه روویداوه له رادیۆ خوێنراوهتهوه فڕۆكه‌كه به‌ره‌و رۆژئاوا رۆیشتووه، مولازم چارلز تایلور به‌ره‌و رۆژئاوا، بۆیه فڕۆكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕا، ون نه‌بووه، بینراوه ته‌قیوه‌ته‌وه.
كروزلنسكی سه‌ركۆنه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت "جگه له یه‌ك كه‌سی خاوه‌ن ئه‌زموون، ئه‌وانی دیكه‌یان بێ ئه‌زموون بوون، كه‌شوهه‌وا باش نه‌بووه، شه‌پۆله‌كان گه‌یشتوونه‌ته به‌رزیی 15 مه‌تر بۆیه ئه‌و رووداوه روویداوه".