ریال مه‌درید كه‌ریم بێنزێما ده‌فرۆشێت
فلۆره‌نتینۆ پێرێز، سه‌رۆكی ریال مه‌درید بڕیاریداوه له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری كه‌ریم بێنزێمای فڕه‌نسی ببێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی Diaro Goalـی ئیسپانیا بڵاویكردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بێنزێما له‌لایه‌ن زێنه‌دین زیدانه‌وه گرنگی پێ ده‌درێت، به‌ڵام پێرێز بڕیاریداوه ئه‌و یاریزانه بفرۆشێت.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێرێز به‌هۆی ده‌ستكه‌وتنی پاره‌یه‌كی زۆر به‌هۆی فرۆشتنی مۆراتا و دانیلۆ و رۆدریگێز، ده‌یه‌وێت هێرشبه‌رێكی نوێ بگوازێته‌وه مێره‌نگی، كه كلیان مباپێ دیارترین به‌ربژێره بۆ ئه‌وه‌ی پێرێز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكات، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یه‌وێت پاره‌یه‌كی زیاتری له كه‌ریم بنزیما ده‌ست بكه‌وێت.
كه‌ریم بێنزێمای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن جه‌زائیرییه، به‌ڵام له فره‌نسا له‌دایكبووه، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی لیۆن پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2009 روویكرده ریال مه‌درید.