سەربەخۆیی كوردستان مەترسی بۆسەر وڵاتانی دراوسێ نابێت
K24 - ھەولێر
ئێران ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بە ھۆكاری دروستبوونی ناسهقامگیریی له ناوچهكه دەزانێت، لەكاتێكدا ئەمە مافی رەوای ھەموو گەلێكە لەرێگەی پرۆسەیەكی مەدەنی وەك ریفراندۆمدا بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، لەم راپۆرتەدا بە گرافیك كوردستان24، ئاماری زیانە گیانی و ماددیەكانی شەڕی نێوان عێراق- ئێران دەخاتەڕوو كە كارەساتی گەورەی لێكەوتەوە بێ ئەوەی لەوكاتەدا باسی ریفراندۆم لە ئارادابێ و كوردیش قوربانی سهرهكی ئهو شهڕه ههشت ساڵییه بوو.