جه‌ی گارنه‌ر: پێویسته ده‌ستبه‌رداری عێراقی یه‌كپارچه بین
K24 - واشنتن:
جه‌نه‌رال جه‌ی گارنه‌ر، له میانی به‌شداریكردنی له پانێلێی كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، گه‌لی كورد قاره‌مانێتییان سه‌لمان و سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا دڵیای لای كورد جێماوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له عێراقێكی یه‌كپارچه كرده‌وه، سووننه و كورد په‌راوێزخراون و دووپاتیشیی كرده‌وه، پێویستی واز له عێراقی یه‌كپارچه بهێنین.
راشیگه‌یاند له 2014دا كورد به چه‌كێكی یه‌كجار ساده توانی به شێوه‌یه‌كی باش به‌رگری له خۆی بكات و داعش رابگرێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، سایكس بیكۆ كۆتایی هاتووه و ده‌بێ هه‌مووان له‌وه تێبگه‌ن، ناكرێت رێگه له گۆڕانكارییه‌كان بگیرێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی هاوپه‌یمانن.