شه‌ڕى مووسڵ هه‌زاران منداڵى له خێزانه‌كانيان دابڕيوه
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ى شه‌ڕى مووسڵدا كه زياتر له 9 مانگى خاياند، نزيكه‌ى چوار هه‌زار منداڵ له كه‌سوكاريان دابڕاون.
سه‌ره‌ڕاى كاولكارييه‌كانى شه‌ڕى داعش به گشتى و شه‌ڕى مووسڵ به تايبه‌تى، ناوه‌نده‌كانى داكۆكيكار له مافه‌كانى منداڵ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه 3 هه‌زار و 800 منداڵ له كه‌سوكار و خێزانه‌كانيان دابڕاوون.
ماريا مبيلاى له رێكخراوى يونسێف، له شارى هه‌ولێره‌وه به رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى مووسڵه‌وه ئاواره‌بوون و دابڕانى منداڵان زيادى كردووه.
ئه‌و گوتيشى: ژماره‌يه‌كى زۆر زۆرى منداڵمان هه‌ن كه دابڕاون، به‌ڵام هێشتا ئامارى وردى ئه‌و منداڵانه له‌به‌ر ده‌ستدا نييه كه دابڕاون.