بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول رێككه‌وت و ئه‌ستێره‌یه‌كی تێهه‌ڵكیشی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتینهۆ كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنای ئاشكرای كردووه كه رافینها ئالكانترای به‌رازیلی تێهه‌ڵكێشی گواستنه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 30 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول له باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له فلیپی كۆتینهۆ گه‌یشته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا چه‌ندان گرێبه‌ستی له یانه‌كانی ئینگلیزی له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئارسێناڵ و تۆتێنهام بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له رافینها پێگه‌یشتووه، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌كانی ره‌ت كردۆته‌وه و رافینها به 30 ملیۆن پاوه‌ند ده‌كاته به‌شێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتینهۆ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا رایگه‌یاندووه، رۆیشتنی كۆتینهۆ بۆ بارسێلۆنا یه‌كلایی بۆته‌وه، به‌ڵام یۆرگن كلۆپ ده‌یه‌وێت ئیڤان راكیتیچی ناوه‌راستكاری كرواتیش تێهه‌ڵكیشی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتینهۆ بكات كه ئه‌م داوایه له لایه‌ن كارگێرانی بارسێلۆنا ره‌ت كراوه‌ته‌وه.