له چه‌ند پۆستێكى فراكسيۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران گۆڕانكارى كرا
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و له رێى هه‌ڵبژاردنه‌وه چه‌ند پۆستێكى فراكسيۆنه‌كه گۆڕانكاريان تێدا كرا.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، نووسينگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، به پشتبه‌ست به په‌یڕه‌وی ناوخۆی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه چه‌ند پۆستێك پڕكرانه‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه، له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن پۆسته‌كانى ناو فراكسيۆنى پارتى به‌م جۆره دابه‌شكران:
1- شاخه‌وان عه‌بدوڵا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن هه‌ڵبژێردرا.
2- رێناس جانۆ وه‌ك وته‌بێژی فه‌رمیی فراكسیۆن هه‌ڵبژێردرا.
3- نه‌دا عه‌نته‌ر وه‌ك بڕیارده‌ری فراكسیۆن هه‌ڵبژێردرا.
4- بێریوان موسڵح وه‌ك به‌رپرسی په‌پوه‌ندییه‌كانی فراكسیۆن هه‌ڵبژێردرا.