ئه‌نه‌كه‌سه: رازی نابين په‌یه‌ده وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئیئتلافی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگه‌یاند، پارتی یه‌كێتی دیموكرات په‌یه‌ده و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به په‌یه‌ده رێكخراوی تیرۆریستین.
له به‌رامبه‌ریشدا نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا ئه‌نه‌كه‌سه له‌ناو ئیئتیلافه‌كه‌دا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و به‌یاننامه‌یه ده‌ربڕی و جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌وان رازی نابن په‌یه‌ده وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنن، دا‌واشیان له سه‌ركردایه‌تی ئیئتیلافه‌كه كرد، هه‌ڵوێستی خۆی روون بكاته‌وه.