کوردستان24 دانپێدانانی چەکدارێکی داعش بڵاودەکاتەوە
K24 - كەركووك
کوردستان24، دانپێدانانی چەکدارێکی داعش بڵاودەکاتەوە، کە دەستی ھەبووە لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی، بەوتەی بەرپرسە ئەمنییەکانی کەرکووکیش ئەو چەکدارەی داعش کە دەستگیرکراوە پێشوتر داواکراوبووە لەلایەن دادگاوەو ماوەیەکی زۆرە ھێزە ئەمنییەکان بەدوادا دەگەڕێن.
ئەو چەكدارەی داعش چیرۆكی پەیوەندی كردنی بە داعش و بەشداری لە شەڕەكان دژی پێشمەرگە دەگێڕێتەوە، ھەروەھا باسی پێشمەرگە دیلەكان و كچە ئێزدییە رفێندراوەكانی دەكات كە لەلایەن داعش دەكات.