ژنانی گۆڕان لە بەرامبەر پەراوێزخستنیانەوە ھاتنەدەنگ
K24 - سلێمانی
ئافرەتانی نێو بزووتنەوەی گۆڕان، لە ئۆرگانە جیاوازەکانی ئەو بزووتنەوەیە پڕۆژەیەکیان ئاراستەی رێکخەری نوێی گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکە کرد، کە تیایدا داوای پێدانی ئەرك و بەرپرسیارێتی و گۆڕینی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن، بەڵێنیش دەدەن ھاوشانی پیاوان ئەرکەکانیان راپەڕێنن و بەردەوام بن.