به فهرمی كریستیانۆ له بارهی دادگاییكردنهكهی بهیاننامهیهكی بڵاو كردهوه
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەیاننامەیەکیدا وردەکاریی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئەمڕۆی له بارهی كهیسی خۆدیزینهوهی له باجدان ئاشکراکردووە.
ئهمڕۆ دووشهممه، 31 تهمووزی 2017، دوای كۆتایی هاتنی دادگاییهكهی، رۆناڵدۆ لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە، لە بەردەم دادگە وردەکاریی داهاتی خۆی لە ماوەی 2011-2014 روونکردووەتەوە و لە بەرامبەر دادوەر (مۆنیکا گۆمێز) رەتیکردووەتەوە خۆی لە باجدان دزیبێتەوە یان نیازی هەبێت خۆی لە باج دان بدزێتەوە.
کریستیانۆ بە دادوەرانیشی گوتووه "دەستەی باجی ئیسپانیا داهاتی ساڵانەی من دەزانن و تەواوی زانیارییەکانیان لەبارەی داهاتی رۆناڵدۆ لەبەر دەستە."
رۆناڵدۆ تۆمەتێکی داواکاری گشتی ئیسپانیای لە بەردەم دادگە رەتکردووەتەوە و وەکو لە بەیاننامەکەیدا هاتووە، کریستیانۆ گوتەیەتی: "پێچەوانەی زانیارییەکانی داواکاری گشتی ئیسپانیا گوایە لە 2010 حیسابێکی بانکیم بۆ داهاتی وێنەکانم کردبێتەوە، لەوەتەی 2004ـەوە لە سەردەمی یاریکردنم لە مانچێستەر یونایتد ئەم حیسابە بانکییەم بە رێنمایی پارێزەرانم کردووتەوە."
لە بەیاننامەکەی کریستیانۆش هاتووە كه رۆناڵدۆ لە ساڵانی 2010 تا2014 بەهەمان شێوە و رێگەی 2004 تاکو2009 لە کاتی یاریکردنی لە مان یونایتد باجی داوە، بەڵکو دوای گواستنەوەی بۆ ریزەکانی ریال مەدرید حیسابەکەی لە بەریتانیا داخستووە، چونکە چیدیکە لەو نیشتەجێ نەبووە'.
رۆناڵدۆ لە بەیاننامەکەشیدا رایگەیاندووە 'راستە لە 2011, 2012, 2013 داهاتی ساڵانەی خۆی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام لە 2014 داهاتی گاشتی خۆی لەو چەند ساڵە بڵاوکردووەتەوە و باجی لێ داوە'.