پەنابەرانی كورد چیرۆكی رێگای مەرگ دەگێڕنەوە

ژمارەی ئەو پەنابەرە كوردانە ئاشكرا دەكرێت كە لە توركیا دەستگیركراون
kurdistan24.net

K24 - ئیستانبوڵ

شەپۆلێکی دیکەی کۆچکردنی پەنابەران کە لەنێوایاندا پەنابەرانی باشووری کوردستانیشی تێدایە دەستیپێکردووەتەوە، بەشێکی زۆر لەو پەنابەرانە، بەهۆی مامەڵەی ساختەی قاچاخچییەکان و هەڵخەڵتاندنیان،  لەرێگادا تووشی خنکان و دەردەسەری بوونە، بەشێكیشیان بۆ ماوەی چەند مانگێکە لە زیندانەکانی تورکیا دەستبەسەرکراون.

پەنابەرێك كە بۆ كوردستان24 دوا دەڵێ: "لەسەر سنووری بولغاریا گیراین تێر شەقیان كردین، لەبەر چاوی من سەگیان لە گیانی پەنابەران بەردا، ئەوەی پێت بێ لێت دەستێنن".

یەكێكی دیكە لە پەنابەران ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "ئەگەر لە كوردستان نانت نەبێ سەدان كەس دەرگای ماڵی بۆت دەكاتەوە، بەڵام لێرە بشمریت كەس ئاوڕت لێ ناداتەوە".

بە گوێرەی ئاماری كونسوڵخانەی عێراق لە توركیا،  لەماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە هەزار کەسی کورد لەزیندانەکانی تورکیا رزگار کراوە، زۆربەی ئەو کەسانەش لە فرۆکەخانەکانی تورکیا دەستگیرکراون.