چیرۆكی سەرۆك و سەركردەكان لە ئۆتێلێكی مێژوویی

دوای شۆڕش وتاری سەربەخۆیی لەم ئۆتێلە دەخوێنێتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئۆتێلی بارۆن یەكێكە لە ئۆتێلە مێژووییەكانی سووریا لە شاری حەلەب، ئەو ئۆتێلە جگە لە چیرۆكی شەڕ و وێرانكاری چەندین چیرۆكی سەركردە و كەسایەتییەكانی سووریا و وڵاتان لە خۆ دەگرێت، ئەو ئوتێلە ساڵی 1911 لە سەر دەستی خانەوادەیەكی ئەرمەنی دروستكراوە.

خاوەنی ئۆتێلی بارون، باس لەوە دەكات كە بەھۆی شەڕ و وێرانكاری سووریا زیانی زۆر بەر ئۆتێلەكەیان كەوتووە و دەڵێ: "پێنج جار مووشەك بە ئۆتێلەكەمان كەوتووە، زۆر غەمگینم كە ھیچ شتێك وەك خۆیی لێ نایەتەوە".

بڕیار و وتارە مێژووییەكانی سەركردەكان وایكردووە، خەڵكی سووریا وەك شوێنێكی پیرۆز لە ئۆتێلەكە بڕوانن، لەوانە شا فەیسەڵ دوای شۆڕشی عەرەبی وتاری سەربەخۆیی لە ئۆتێلی بارۆن راگەیاندووە، ھەروەھا جەمال عەبدول ناسر سەرۆكی كۆماری یەكگرتوو كە سووریا و میسری لە خۆ دەگرت، یەكێك لە میوانە بەردەوامەكانی ئوتێلی بارون بوو، جگە لە سەركردە عەرەبەكان زۆر لە سەركردەكانی جیھان یادگاریان لەو ئوتێلە ھەیە.