پێنتاگۆن: ده‌بێت توركيا چه‌ك له ناتۆ بكڕێت نه‌ك له رووسيا

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن)، جێف ديڤيس رايگه‌ياند، ده‌بێت توركيا چه‌ك له په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) بكڕێت، نه‌ك له رووسيا.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره رايگه‌ياند، گرێبه‌ستى بۆ كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400ى رووسيايى واژووكردووه، ئه‌مريكا له دژى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى توركيا هاته ده‌نگ.
دێڤيس، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، كاتێك هاووپه‌يمانه‌كانمان هه‌رچيان پێويست بوو، له‌گه‌ڵماندا وه‌به‌رهێنانيان كرد، ئه‌وا كاريگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگيمان له داهاتوودا ده‌بێت.
گوتيشى: پێنتاگۆن نيگه‌رانه له نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى ته‌كنيكى گريمانه‌يى كه ره‌نگه له نێوان سيستمى چه‌كى رووسى و سيستمى چه‌كى ناتۆدا بێته ئاراوه.
هه‌فته‌ى رابردوو، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، گرێبه‌ستى كڕينى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400ى رووسييان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ واژوو كردووه.
سيستمى به‌رگرى ئێس 400 بريتييه له لێدانى فڕۆكه ستراتيژى و تاكتيكييه‌كان و مووشه‌كه باليستييه‌كان و ئامانجه سه‌رووده‌نگييه‌كان و كه‌رسته‌كانى هێرشى ئاسمانى ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تى بوونى ژاوه‌ژاوى ئه‌ليكترۆنيش.
مه‌وداى دژه مووشه‌كه‌كانى ئه‌و سيستمه ده‌گاته 400 كيلۆمه‌تر.