بەغدا سزای فەرمانبەرانی کەرکووك دەدات

"ئەو بڕیارە بابەتی سیاسیی لە پشتەوەیە"
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

بانکی رافیدەینی عێراق پێدانی قەرزو سلفەی بە فەرمانبەرانی کەرکووك راگرت، ئەم ھەنگاوەش وەکو سزایەك بۆ فەرمانبەرانی کەرکووك لێك دەدرێتەوە کە وەك فشارێك لەبەرامبەریان بەکاردەھێنرێت، بەتایبەت دوای بڕیاری بەشداریکردنی خەڵکی شارەکە لە ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان، بەرپرسێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش بڕیارەکە بە سیاسی دەزانێت و پێشبینی دەکات بەغدا فشاری دیکە لەبەرامبەر شارەکە بەکاربھێنێت.